سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌ی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان خسته‌روو
له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان روونكرده‌وه، كه به‌پێی بریاری ژماره 1ی ساڵی 2011 په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مرۆ 19/4/2011 دانیشتنێكی نائاسایی بۆ روونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم رێكخرا، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین پرسیار‌و تێبینی خرانه‌روو، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ناوبراو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی دانه‌وه‌و ده‌نگدانی متمانه لێسهندنهوهش به‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی وه‌زیر كۆتایی پێهات و 67ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا بۆمانه‌وه‌ی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه له‌كاتی ده‌نگدان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیری ناوخۆ ره‌فتارێكی نه‌شیاو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆرانه‌وه ئه‌نجامدرا، كه‌ئه‌و ره‌فتاره‌ش جێگای قبوولأ كردن نییه‌و ئێمه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رێگایی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌گرینه به‌ر.
له‌باره‌ی ناره‌زاییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش بۆ وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: پانتاییه‌كانی ئازادی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا پانتاییه‌كی فراوان بووه، ناشكرێت پره‌نسیپی خۆ فه‌رزكردن له‌رێگه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌بۆیان ره‌خسێندراوه بچه‌سپێنن، چونكه ئه‌مه دژی بنه‌ماكنی دیموكراسیه‌ته، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناكرێت شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه به‌سه‌ر وه‌زیر فه‌رز بكه‌ین.
له‌باره‌ی خۆپێشاندانهكانیشهوه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: هه‌ر خۆپێشاندانێك ئه‌نجام ده‌درێت پێویسته له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه دابێت كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ده‌رچێت ئه‌وا سیفه‌تی خۆپیشاندان له‌ده‌ستده‌دات و ئاراسته‌یه‌كی دیكه وه‌رده‌گرێت، پێویستیشه ئه‌وه‌ش بۆ هه‌مووان روون بێته‌وه كه داواكاری خۆپێشانده‌ران گه‌یشتۆته ده‌ست هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌و خاڵ وداواكارییانهی كه له‌گه‌لأ پره‌نسیپی دیموكراسی و یاسا ده‌گونجێت جێبه‌جێ ده‌كرێن.
