سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ژنى سه‌رى ساڵی كوردانی ئێزیدی پیرۆز ده‌كات
ئێزیدیه‌كان كوردى ره‌سه‌نن و به‌درێژایى مێژوو له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاون و هه‌میشه به‌شێكى دانه‌بڕاوو تێكۆشه‌ر بوون و له بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان دا رۆڵى خۆیان گێڕاوه‌و له‌لایه‌ن رژێمهكانیشهوه به‌هۆى ئایین و ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه‌یانه‌وه زوڵم و چهوساندنهوهیهكى بێ ئه‌ندازه‌یان بینیوه‌و ئازار و ناخۆشیى زۆریان چه‌شتووه، هه‌ر بۆیه شایسته‌ى رێز و پێ‌زانین و خزمه‌تى زیاترن.
هاوكات بۆیه‌كه‌مجاره كه جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزیدى به فه‌رمیی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بوو به پشووى فه‌رمیى له هه‌رێمى كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ى خوشك و برایانى ئێزیدى ده‌كه‌ین و گه‌لى كوردستانیش هاوبه‌شیی ئه‌م جه‌ژنه‌یان ده‌كه‌ن.
له‌خواى گه‌وره داواكارین ئه‌و جه‌ژنه و هه‌موو جه‌ژن و یادهوهریهكیان بهخۆشیى و به‌خته‌وه‌رى بۆ بگه‌رێته‌وه‌و به هیواو ئاواته‌كانیان بگه‌ن.
دووباره پیرۆزبایى لهخوشك و برایانى ئێزیدى و ته‌واوى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌موو ساڵێك به‌خۆشیی و شادى ئه‌م یاده بكه‌نه‌وه
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
سێشه‌ممه 19ى نیسانى 2011
