سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ژنى سه‌رى ساڵی كوردانی ئێزیدی پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ژنى سه‌رى ساڵی كوردانی ئێزیدی پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزیدیان جه‌ژنى چارشه‌مبا سوور گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان له‌هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و گشت عیراق و جیهان ده‌كه‌ین.

ئێزیدیه‌كان كوردى ره‌سه‌نن و به‌درێژایى مێژوو له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ ژیاون و هه‌میشه‌ به‌شێكى دانه‌بڕاوو تێكۆشه‌ر بوون و له‌ بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان دا رۆڵى خۆیان گێڕاوه‌و له‌لایه‌ن رژێمه‌كانیشه‌وه‌ به‌هۆى ئایین و ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه‌یانه‌وه‌ زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كى بێ ئه‌ندازه‌یان بینیوه‌و ئازار و ناخۆشیى زۆریان چه‌شتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ شایسته‌ى رێز و پێزانین و خزمه‌تى زیاترن.

هاوكات بۆیه‌كه‌مجاره‌ كه‌ جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزیدى به‌ فه‌رمیی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بوو به‌ پشووى فه‌رمیى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ى خوشك و برایانى ئێزیدى ده‌كه‌ین و گه‌لى كوردستانیش هاوبه‌شیی ئه‌م جه‌ژنه‌یان ده‌كه‌ن.

له‌خواى گه‌وره‌ داواكارین ئه‌و جه‌ژنه‌ و هه‌موو جه‌ژن و یاده‌وه‌ریه‌كیان به‌خۆشیى و به‌خته‌وه‌رى بۆ بگه‌رێته‌وه‌و به‌ هیواو ئاواته‌كانیان بگه‌ن.

دووباره‌ پیرۆزبایى له‌خوشك و برایانى ئێزیدى و ته‌واوى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌موو ساڵێك به‌خۆشیی و شادى ئه‌م یاده‌ بكه‌نه‌وه‌





دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان

سێشه‌ممه‌ 19ى نیسانى 2011
Top