سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی كەركووك دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی كەركووك دەكات
ئەمرۆ سێشەممە 19/4/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری نوێی كەركووك .

لە دیدارێكدا ، سەرۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایكردن لە پارێزگاری نوێ بە بۆنەی دەستبەكاربوونیەوە ، پشتگیری خۆی بۆ دەربڕی و داوای لێكرد بە كردەوە پارێزگای كەركووك بكاتە پارێزگای پێكەو ژیانی برایانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی و باشترین خزمەتگوزاریش پێشكەشی دانیشتووانی پارێزگاكە بكات.

لە بەرامبەردا ، پارێزگاری نوێی كەركووك سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەم هەڵوێستە و تەئكیدیشی لەوەكردەوە كە هەموو هەوڵ و تەقەللاكانی خۆی دەخاتە گەڕ لە جێبەجێكردنی ئەم داوایە و چارەسەركردنی گیروگرفتەكانی پارێزگاكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست بە خەڵكەكەی .
Top