سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە كوردە ئێزدییەكان دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە كوردە ئێزدییەكان دەكات
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان ، جەژنی چارشەمبا سوور، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەم جەژنە هەموو ساڵێك بە خێروخۆشی و شادیەوە بگەڕێتەوە و كوردی ئێزدیش لە سایەی دەستكەوتە مێژووییەكان و لە چوارچێوەی مافە نەتەوایەتی و نیشتمانییەكانی گەلی كورد و پەرلەمان وحكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەستكەوتی پتر، ئاسوودە و بەختەوەر بن.



مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19/4/2011
Top