بۆ تاوتوێكردنی دوا گۆرِانكاری و پێشهاته‌كانی دۆخی ئێستای هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رِێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوونی به‌رِێز ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رِێوه چوو، تیشك خرایه سه‌ر دوا رووداوه‌كانی كوردستان و ئه‌م دوو رۆژه‌ی ناوشاری سلێمانی كه‌توندوتیژی و برینداربوونی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس و تێكچوونی ژیان و گه‌زره‌انی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند: دوو مانگ زیاتره خۆپیشاندان له‌سلێمانی و هه‌ندێ شاری ده‌وربه‌ری به‌رده‌وامه‌و توندوتیژی و پشێویشی تێكه‌وتووه، كه‌ناكرێ لێی بێده‌نگ بین و پێویسته له‌چوارچێوه‌ی قانوون و سه‌ره‌تا دیموكراسیه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بده‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد كه‌ناكرێ مه‌رام و ئه‌جێندای حزبی، تێكه‌ڵ به‌خۆپیشاندان و داواكاریه‌كانی خه‌ڵك بكرێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت و رێگاچاره قانوونیه‌كان كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رام و داواكاریانه بكرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید كرایه‌و كه‌تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ئێستا، دیالۆگ و گفتوگۆ‌و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێز د. به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ هه‌وڵی كۆتایی پێهێنانی ئه‌م دۆخه گرژ و ئاڵۆزه بده‌ن و گفتوگۆی جیدی و بێ هیچ پێشمه‌رجێك ده‌ست پێبكه‌ن و كۆی كێشه‌كان شایانی باسكردن و تاوتوێكردن بن به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فروان كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدار بن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێز د. به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌ژیان و سه‌لامه‌تی و خوێنی خه‌ڵك و ئارامی كوردستان له‌هه‌ر پله‌و پۆستێك گرنگتره، به‌ڵام ئه‌ركی هه‌مووانیشه داكۆكی له‌شه‌رعیه‌ت و قانوون و ده‌سكه‌وته‌كانی ولاَته‌كه‌مان بكه‌ین .
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌حوكمی قانوون و جێبه‌جێكردنی رێنمایه‌كان دوور له‌ته‌قه‌كردن و توندوتیژی كرایه‌وه، هه‌روا ئاماژه به‌وه‌شدرا كه‌ئه‌و هێزانه به‌سنگفراوانی و دانبه‌خۆداگرتنه‌وه مامه‌ڵه‌یان كردووه‌و گه‌ر ئه‌و سنگفراوانه‌یه‌ی ئه‌وان نه‌بوایه كاره‌ساتی گه‌وره‌تر رووی ده‌دا.
