وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند پێدوایستییه‌كی په‌یمانگاكان ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی سلێمانی د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مامۆستا رۆسته‌م عیزه‌ت تاهیر گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی خوێندنی كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی پێنج هۆڵی گه‌وره‌ی خوێندن دا‌و بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاریشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكرد.
هاوكات بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی به‌شی ئه‌لیكترۆنیكی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان، د. دلاوه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌و به‌شه ده‌ربڕی و فه‌رمانیدا به خه‌رجكردنی بودجه بۆ كڕینی مۆلیده بۆ بینای نوێی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی سلێمانی.
