وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو
كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رِوونكردنهوهیهكی پێویستی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كانی 17/2شاری سلێمانی و رووداوه‌كانی دوای ئه‌و له دانیشتنی ژماره 9ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران خسته‌روو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه نا ئاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان به خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه له لایه‌ن كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد كه تایبه‌ت بوو به لێپرسینه‌وه و رِوونكردنهوه له‌باره‌ی رِووداوهكانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
شه‌نگاری رِایگهیاند\" به‌داخه‌وه رِۆژی 17ی شوبات و رِۆژانی دواتر ئه‌و رِووداوه نه‌خوازراوانه رِوویاندا، كه بووه هۆی شه‌هید بوونی 7هاولاَتی 2 پۆلیس تاوه‌كو ئێستا 285پۆلیس و 190 هاولاَتی بریندار بوون، هه‌روه‌ك لهرِووداوهكانی دوێنێش له شاری سلێمانی 66پۆلیس و 33 هاولاَتی بریندار بوون\"".
روونیشیكرده‌وه\"" خۆپیشاندان به پێی یاسا مافی هه‌موو هاولاَتیهكه، بهلاَم به‌مه‌رجێك ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم تێك نه‌دات، پێنه‌دانی مۆڵه‌ت زۆر باشتره له كوشتنی هاوولاَتیهك.
له باره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیش وتی\"" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌شێكن له هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه هێزه‌كانیش چوون بۆ سلێمانی له ژێر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ دابوونه و داخیلی شاری سلێمانی نه‌بوون، سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆیان هه‌یه داوای هێزی سه‌ربازیش بكه‌ن ئه‌گه‌ر پێویست بكات\"".
پاشان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاران پرسیاری جۆراوجۆریان ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆ كرد‌و ناوبراویش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه."
