هه‌ڵمه‌تی چاندنی2ملیۆن نه‌مام له كوردستان كۆتایی پێهات
له رێوره‌سمێكدا له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی چاپ خانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی هێنان به هه‌ڵمه‌تی چاندنی 2ملیۆن نه‌مام له هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو.
.
جه‌میل سلێمان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم له وته‌یه‌ك دا رایگه‌یاند\" له رۆژی7ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستی پێكردووه‌و ئه‌مرِۆ كۆتایی هات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له هه‌ڵمه‌ته‌دا 2ملیۆن نه‌مان له سه‌رجه‌م شاروشارۆكه‌و شاردێ و سه‌ر رێگه گشتیه‌كان و دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چێندراون، به گه‌شه‌كردنی ئه‌و 2ملیۆن نه‌مامه رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی باش به‌رز ده‌بێته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌وه‌ی گرنگه هاوكاری كردنی هاووڵاتیانه بۆ ئه‌وه‌ی له پاراستن و ئاودانی به‌شێك له نه‌مامه نزیكه‌كانی ماڵ و شوێنه‌كانیان چێندراون، هاوكات وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمیش لای خۆیه‌وه به هه‌زاران نه‌مامی كرِیوه‌و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چاندویه‌تی، هه‌ر له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا 30جۆری نه‌مام چێندراون \""."
