وەزیری پلاندانان: كاتی ئەوە هاتووە پلانە پێنج ساڵییەكەی وەزارەتی پلاندانان رەوانەی پەرلەمان بكرێت

وەزیری پلاندانان: كاتی ئەوە هاتووە پلانە پێنج ساڵییەكەی وەزارەتی پلاندانان رەوانەی پەرلەمان بكرێت

د.عەلی سندی: لە رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتییەكاندا هەندێك رێگای لەبەر چاوگیراوە بۆ ئەوەی رێگا لە فرۆشتنی تەندەر بگیرێت و بەرزترین ئاستی شەفافیەت بەدیبهێنرێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نەورۆزی ئەمساڵ پەیامێكی ئاراستەی خەڵكی كوردستان كرد و، لەپەیامەكەیدا چەند خاڵێكی سەرەكی خستە روو بۆ چاكسازی و، داوای لە حكومەت كرد پەلە بكات بۆ جێبەجێ كردنی ئەو خاڵانە و، ماوەی سێ مانگی لەبەردەم جێبەجێكردنیان دانا.

د.عەلی سندی وەزیری پلاندانان لەدیمانەیەكی تایبەتی گوڵاند رایگەیاند: پاش پەیامە گرنگەكەی سەرۆكی هەرێم، كاتێكی گونجاوە بۆ رەوانەكردنی رەشنووسی پلانە پێنج ساڵییەكەی وەزارەتی پلاندانان ئامادەی كردووە بۆ پەرلەمانی كوردستان.


وەزیری پلاندانان وتیشی: باشتر رێكخستنی بواری تەندەر و كەمكردنەوە گشتییەكان لەڕێگای جێبەجێكردنی ڕێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتییەكانەوە. ئەم رێنماییە وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتییەكان دیاری دەكات و میكانیزمێكە بۆ بەرگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و رێگەچارەیەك دەبێت بۆ چاكسازی لە پرۆسەی ئەنجامدانی گرێبەستە گشتییەكاندا.

د.عەلی سندی: لەبواری كۆنترۆڵی جۆریدا هەماهەنگی هەیە لەنێوان ئێمە و وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی تەندروستی بۆ پێداچوونەوە بە كارەكاندا. ئامانجی سەرەكیی ئەم هەماهەنگییە دانانی كۆمەڵێك میكانیزمە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك و كۆنترۆڵكردنی بازاڕ لە هەرێمی كوردستان. هەرچەندە پشكنینی خۆراك و دەرمان ئەركی وەزارەتی تەندروستیە.



-وەزیری پلاندانان لەدیمانەیەكی تایبەتی گوڵان ئەم پەیڤانەی راگەیاند، بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەكە، بگەڕێرەوە بۆ ژمارە 826ی گۆڤاری گوڵان كە دوێنێ دووشەمە بڵاو كراوەتەوە.
Top