سبەی وەزیری ناوخۆ ئامادەی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەبێت
دواتر مادده‌كانی پێنجه‌م وشه‌شه‌می پرۆژه‌كه خرانه‌وه‌روو كه‌تایبه‌تبوو به‌ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه پێشنیازكرا هه‌ردوو مادده‌كه یه‌كبخرێن، ئه‌و پێشنیازه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكراو هه‌ردوو مادده‌كه له‌مادده‌یه‌كی 8برگه‌یی دارشتنه‌وه‌یان بۆ كرا‌و په‌سندكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.
مادده‌ی حه‌وته‌م تایبه‌تبوو به‌چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن وپاڵاوتنی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و له دوو برگه پێكهاتبوو دوای گفتوگۆكردنیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه، برگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌كه دارشتنه‌وه‌ی بۆ كرا و به‌وشێوه‌یه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌ر له‌كۆتایی هێنان به‌دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند، كه سه‌عات 3ی پاشنیوه‌رۆی سبه‌ی 19/4/2011 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات به ئاماده‌ببوونی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌دانیشتنی ئاسایی، وتی: بۆ دانیشتنی ئاسایی داهاتوو به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكانی ئه‌م پرۆژه‌یه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
