مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مان و سێناتى ئیتاڵیا كۆ ده‌بێته‌وه
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا شاندى مێوان به وردى له‌سه‌ر بارودۆخى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ئه‌م دواییه و ئاراسته‌ى رووداوه‌كان، تێرِوانین و هه‌ڵوێستى خۆیان روونكرده‌وه و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له رووى جیۆستراتیژیه‌وه له‌ناو ئه‌و په‌ره‌سه‌ندانه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست به گرنگ و پرِ بایه‌خ له قه‌ڵه‌م دا.
له باره‌ى ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئاسۆى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا، شاندى په‌رله‌مان و سێناتى ئیتاڵیا به بایه‌خه‌وه سه‌قامگیرى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان به گشتى و ئاژانسى پاراستنى هه‌رێمى كوردستانیان، به‌رز نرخاند.
له‌لاى خۆیه‌وه، به‌رێز مه‌سرور بارزانى وێرِاى به گه‌رمى به‌خێرهێنانى شاندى مێوان، ئاستى به‌روه پێش چوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیتاڵیا و هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و رایگه‌یاندن كه هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵه به‌و بایه‌خه‌ى كه ئیتاڵیا ده‌یدات بۆ په‌ره‌سه‌ندنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى جیاجیاكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ئه‌م دواییانه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، به‌رێز مه‌سرور بارزانى بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى خۆى خسته روو و فراوانبوونى بزاوتى دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كان به‌رز نرخاند و رایگه‌یاندن (( ئێمه له هه‌رێمى كوردستان، خه‌باتمان بۆ دیموكارسى و ئازادى بووه و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى له رِێى سندوقى ده‌نگدان و شه‌رعیه‌تى جه‌ماوه‌ره‌وه هاتووه‌ته دى و سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له رێى ئاشتى و دیالۆگ و میكانیزمه دیموكراسیه‌كانه‌وه، په‌ره به دۆخى ئێستاى هه‌رێم بده‌ین كه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له رێى پابه‌ندبوون به ده‌ستور و ته‌وافقه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.))
دواتر هه‌ردوولا به وردى له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندى هه‌ردوولا و بایه‌خدانى ناتۆ به هه‌رێمى كوردستان و فراوان كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان بیرورِایان ئاڵوگۆرِ كرد. شایه‌نى باسه رێزان حمه ێالح قادر، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئیتاڵیا به‌شدارى ئه‌م دیداره بوو .
