سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌كیدى له سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌لاَتى دادوه‌رى كرده‌وه
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ره‌وشى ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان و ته‌كیدكردنه‌وه له سه‌ربه‌خۆیى ده‌زگاى دادوه‌ری كرا.
هه‌روه‌ها به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژه‌ى كرد به رۆڵى گرنگى دادگا‌و ده‌سه‌لاَتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان و كاریگه‌رى له‌سه‌ردانان و چه‌سپاندنى حوكمى قانون و سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى دادگاكان به‌جۆرێك كه ده‌رچونى یاسا‌و بریاره‌كان له‌خزمه‌ت هاولاَتیانى هه‌رێمى كوردستان بێت و دۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت, هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت ئه‌و پرِۆژه یاسایانه‌ى كه گرنگ و پێویستن په‌له له‌دانان و ده‌رچونیان بكرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمى كوردستان ته‌كیدیان له سه‌ربه‌خۆبون و به‌رز راگرتنى یاسا‌و ده‌سه‌لاَتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
