لە راپرسیەكدا: زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێیان وایه سه‌رۆكی كوردستان بێ لایه‌نانه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستانه
هه‌ولێر _ سامان
ئهمرِۆ نه‌سره‌ت سۆفی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ پرسه ده‌رئه‌نجامی راپرسییه‌كی په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌كانی ئاشكرا كرد، به به پێی راپرسییه‌كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه له ماوه‌ی3تا4مانگ چاكسازی له كوردستان بێته ئه‌نجامدان.
هه‌روه‌ك زۆرینه‌ی به‌شداربووانی راپرسیه‌كه پێیانوایه سه‌رۆكی هه‌رێم بێ لایه‌نانه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستان دایه.
سۆفی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند\"
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا تا چه‌ند متمانه‌ت به به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه به‌وه‌ی كه ئاماژه‌ی پێداوه له ماوه‌ی3تا4مانگ چاكسازی له كوردستان ده‌كرێ رێژه‌ی39،94 به زۆر وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه، رێژه‌ی22،56به تاراده‌یه‌ك و رێژه‌ی15،14به كه‌م، رێژه‌ی22،36به هیچ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، هاوكات به رێژه‌ی39،23به زۆر‌و رێژه‌ی22،97به تاراده‌یه‌ك، رێژه‌ی15،24به كه‌م و رێژه‌ی21،04به هیچ و رێژه‌ی1،52بێ وه‌ڵام، وه‌ڵامی پرسیاری به رای تۆ سه‌رۆكی هه‌رێم تا چه‌ند وه‌كو سه‌رۆكی هه‌مووان و بێ لایه‌نانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستان ده‌دات داوه‌ته‌وه\"".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا تۆ وه‌ك هاووڵاتیه‌ك كام له‌و گرفتانه به پله‌ی یه‌كه‌م به گرفتی خۆت ده‌زانی، رێژه‌ی16،67 رێكخستن و چاره‌سه‌ركردنی گرانی بازارِ، رێژه‌ی5،28 باشتركردنی گرفتی كاره‌یاو رێژه‌ی1،02باشتركردنی ئاوی خواردنه‌وه، رێژه‌ی4،57باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه، رێژه‌ی11،79چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون، رێژه‌ى21،04چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با، رێژه‌ی39،63كه‌م كردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له حكومه‌ت به گرفتی خۆی ده‌زانێت\"".
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی به رای تۆ گه‌نده‌ڵی له كوردستان له چ ئاستێك دایه، رێژه‌ی43،70به زۆر به‌رزه‌و رێژه‌ی34،55به به‌رزه‌و رێژه‌ی14،53به كه‌مه، رێژه‌ی4،07به زۆر كه‌مه‌و رێژه‌ی3،15به نازانم فۆرمهكهیان پرِكردۆتهوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات، به رێژه‌ی25،20به به‌ڵێ، رێژه‌ی73،27به نه‌خێرو 1،52ی به‌شداربووانیش به بێ وه‌ڵام فۆرمهكهیان پركردۆته‌وه\"".
له باره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا به رای تۆ خۆپێشاندانه‌كانی پارێزگه‌ی سلێمانی دوورن له ده‌ستێوه‌ردانی پارته بهههلستكارهكان، وه‌ڵامی به‌شداربووانی راپرسیه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه\""31،61به به‌ڵێ، 66،67به نه‌خێر، 1،73ش به بێ وه‌ڵام فۆرمهكهیان پرِكردۆتهوه، هاوكات وه‌ڵامی به‌شداربووانی راپرسیه‌كه سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان( بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی) تا چه‌ند راستگۆن له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان ده‌رباره‌ی چاكسازی، 14،74به زۆر، 28،86به تاراده‌یه‌ك، رێژه‌ی22،56به كه‌م و رێژه‌ی33،84به هیچ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه\"".
په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌كان ئه‌م راپرسیه له رِۆژانى (28ی مانگی ئادار تا 6نیسان ئه‌نجامداوه،( 1000) فۆرمی دابه‌ش كردوون (984) به درووستى گهرِاوهتهوهله پارێزگاى هه‌ولێر، (343) فۆرم گهرِاونهتهوه، پارێزگاى سلێمانى: (391) فۆرم گهرِاونهتهوه، پارێزگاى دهۆك: (250) فۆرم گهرِاونهتهوه\"". "
