به‌بێ به‌شداری ئۆپۆزسیۆن دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
كه‌مێك به‌ر له ئێسته په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره6ی ئاسایی خۆی گرێدا، بێ ئه‌وه‌ی فراكسۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌شداری بكه‌ن.
له كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێندنه‌وه كه بریتیبوون له خستنهرِوو و گفتوگۆكردنی خستنهرِوو و گفتوگۆكردنی پرِۆژه یاسایی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان، خستنهرِوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسایی قه‌ده‌غه‌كردنی رِێكخستنه حزبیه‌كان له ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی\".
به پێی زانیاریه‌كان هه‌ر سێ فراكسۆنی ئۆپۆزسیۆن كه له هه‌ر یه‌ك له فراكسۆنی گۆرِان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی پێكدێ برِیاریان داوه به‌شداری له دانیشتنه‌كانی ئاسایی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێ كردنی دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ی داواكاریه‌كانی خۆپێشانده‌ران ده‌خاته نێو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانه‌وه.
"
