وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار: دوای جەرد كردنیان، هەموو سەرپێچییەك لە موساتەحەكان سزا دەدرێن

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار: دوای جەرد كردنیان، هەموو سەرپێچییەك لە موساتەحەكان سزا دەدرێن
سەمیر عەبدوڵڵا : هەموو ئەو زەوییانەی بەموساتەحە بۆ پرۆژە تەرخانكراون جەرد دەكرێن و ئەوەی خراپ سوودی لێوەرگرتبێت ڕووبەڕووی ڕێوشوینی یاسایی دەكەینەوە.


سەمیر عەبدوڵڵا مستەفا وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵان رایگەیاند: پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم لەبورای موساتەحە مەبەستی ئەوەیە كە موساتەحەكانی پێش ئێستا پێداچونەوەی بۆ بكرێت و لەدوای ئێستاش پێویستە شێوازی موساتەحە بگۆڕدرێت و لەژێر رێنمایی و كاری دروست ئەنجام بدرێت.

وتیشی: پێویستە میكانیزم و رێگایەكی وا بدۆزرێتەوە كە بتوانرێت رێگا لەو كەسانە بگیرێت كە بازرگانی بە زەوی موساتەحە و پرۆژەكان دەكەن و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی وەبەرهێنان كە كۆنتڕۆڵی وەبەرهێنەرەكان بكات و ئەهێڵێت یاساكە لەبەرژەوەندی و سوودی تاكە كەسی بەكار بێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەكەی وەزیری شارەوانی، بگەڕێرەوە بۆ ژمارە 826 ی گۆڤاری گوڵان، كە ئەمرۆ كەوتۆتە بەردەستی خوێنەران.
Top