باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵێكی گۆڕان به‌درۆ ده‌خاته‌وه
ئه‌مڕۆ (18 نیسانی/ئه‌پرێلی2011 ) دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له سایتی (سبه‌ی) سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه گوایه یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی دبلۆماسی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه, باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه دانه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر كه‌وتووه و تیایدا ئه‌م هه‌واڵه به‌درۆ ده‌خاته‌وه و به ناڕاست وه‌سفی ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه كه ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران نیه كه ئه‌م بابه‌تانه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گفتوو گۆ بكه‌ن.
-PNA
