روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ( هه‌واڵ ) به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار دارێژراوه، چونكه پێدان و راگرتنی هاوكاری مانگانه‌ی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌گه‌ر بڕیاری واش درا بێت ئه‌وا له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ماعی دراوه ، نه‌ك به راسپارده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم .
ئه‌گه‌ر به باوه‌ڕی ( هه‌واڵ ) بڕینی ئه‌و هاوكارییه به‌راسپارده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بووه ، ئه‌وا خۆزگه هه‌موو راسپارده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك ئهوراسپاردهیه جێبه‌جێ بكرابایه ، چونكه ئه‌و كات كوردستان تووشی وه‌زعێكی وه‌ك ئێستا نه‌ده‌بوو.
وته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
17/4/2011
