وه‌زیری خوێندنی باڵا زانكۆی سۆران به‌سه‌رده‌كاته‌وه
له سه‌ره‌تادا وه‌زیری خوێندنی باڵا له سه‌ۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگرانی كۆلێژه‌كانی سۆران كۆبووه‌وه، چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به خوێندن و پلانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و پرۆگرامی خوێندنی پێڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به چالاكییه‌كانی زانكۆی سۆران كرا كه زیاتر خۆی له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆكانی جیهانی ده‌بینییه‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا، زانكۆی سۆران، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهانیدا دروست كردووه، بۆ گۆرینه‌وه‌ی زانیاری.
دواتر دكتۆر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و راگری كۆلێژه‌كان، هه‌ریه‌ك له كۆلێژی یاسا و په‌روه‌رده و بنیات و زمانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌كافتریاو باخچه‌كانی ئه‌و كۆلێژانه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا كرد‌و گوێی له سه‌رنج و تێبینی و گرفته‌كانیان گرت، هه‌روه‌ك پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی بۆ روونكردنه‌وه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای خوێندكاران و گرنگیدانیان به خوێندنی باڵا‌و ئاستی زانستی خوێندكاران و بواری خوێندن به گشتی له كۆلێژه‌كاندا.
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌كۆلێژی یاسای زانكۆی سۆران، هۆڵی مه‌شق و راهێنانی پارێزه‌ران و خوێندكارانی یاسایی كرده‌وه كه وه‌ك راهێنان تێیدا فێری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگایی ده‌كرێن.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه گوێگرتنه له گرفته‌كانی خوێندكاران، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و خستنه‌ڕووی پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دڵنیایی جۆریی كرده‌وه له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا‌و خوێندكاران به‌مه‌به‌ستی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و نێوان مامۆستا‌و خوێندكاران‌دا.
