نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌ردانى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیکای فیدڕالى كرد
له سه‌ره‌تادا وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیکا پیرۆزبایی گه‌رمی له گراڤی کرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونیان وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌لجیکا و سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواست له کاره‌کانیدا. له لای خۆشیه‌وه سه‌لیم گراڤی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و میواندارییه ده‌ربڕی.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ باسکران، له‌وانه په‌یوه‌ندی نێوان به‌لجیکاو هه‌رێمی کوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیکای فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرا. وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماده‌باشی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ هاوکاری کردنی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و له لای خۆشیه‌وه گراڤی ئاماده‌باشی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر.
له میانه‌ی به‌ره‌وپێشچونی پێگه‌ی سیاسی و دبلۆماسی هه‌رێمی کوردستاندا سه‌لیم گراڤی باسی له زیادبوون و فراوانبوونی سلکی دبلۆماسی وڵاتان له هه‌رێمی کوردستان کرد و داوای له وڵاتی به‌لجیکا کرد که کار بکه‌ن بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵی گشتی له هه‌رێمی کوردستان. له وه‌ڵامدا وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باسیان کرد له پلانی ئه‌واندایه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی بهليوزخانهیان له به‌غدا ئه‌و کات کۆنسوڵی گشتی له هه‌ولێریش بکه‌نه‌وه.
ته‌وه‌رێکی تری دانیشتنه‌که په‌یوه‌ندی هه‌بوو به ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان و له‌و باره‌یه‌وه سه‌لیم گراڤی به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی له باشبوونی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕالی به‌غدا له لایه‌ک و وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌تی تورکیا کرد و باسی له‌و شه‌پۆلی وه‌به‌رهێنانه کرد که ئێستا له کوردستاندا له ئارادایه.
هه‌ر له میانه‌ی هه‌مان ته‌وه‌ردا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیکا کرد که هانی کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یان بده‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێزیان به‌ڵێنی هه‌موو هاوکارییه‌کی دا بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتی به‌لجیکا که بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
له کۆتاییدا هه‌ردوولا به مه‌به‌ستی توندوتۆڵکردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان، بڕیاریاندا که له داهاتوودا دیدار و سه‌ردان و کۆبونه‌وه‌کان ئیدامه پێبده‌ن.
