ئه‌مرۆ له‌كوردستان یادی ئه‌نفال كرایه‌وه
\"ئه‌نفال\"" ئه‌و ناوه بو سه‌دام حسێن و داروده‌سته‌كه‌ى له‌ژێریدا چه‌ندین گوندى هه‌رێمى كوردستانیان وێران كرد و هه‌زار رِۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له‌یان زینده‌به‌چاڵ كرد، كه تائێستاش زۆرینه‌یان نه گۆرِى كه‌س و كاره‌كانیان ده‌زانن نه‌ئه‌و تاوانه ده‌زانن كه‌له‌سه‌رى كوژراوه.
پرۆسه‌ى به‌دناوى ئه‌نفال له‌ساڵى 1988، به‌هه‌شت قۆناغ ئه‌نجام درا و تێیدا زۆرێك له گونده‌كانى هه‌رێمى كوردستان چۆڵ كران زیاتر له 182 هه‌زار هاوڵاتی زینده‌به‌چاڵ كران و كوژران، كه ناوچه‌ى گه‌رمیان پشكى شێری به‌ركه‌وت و هه‌زاران رِۆڵه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه زینده‌به‌چاڵ كران.
رِژێمى به‌عس ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ى له‌پێناوى سرِینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى گه‌لى كوردبو، كه‌به‌هۆى شۆڤێنیه‌تیه‌وه ئاماده‌نه‌بو دان به‌بونى دوه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى عێراقدا بنێت كه خاوه‌نى زمان و كلتور و سنورى جوگرافیاى تایبه‌تى خۆیه‌تى.
ئه‌مرِۆش له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت (چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و كفری و هه‌ڵه‌بجه...) و هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارِله‌مانى هه‌رێمى كوردستان و پارِله‌مانى عێراق و زۆرێك له هاوڵاتیانى كورد یادى 23 ساڵه‌ى پرۆسه‌ى به‌دناوى ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه، و له‌به‌رامبه‌ردا ژماریه‌ك له‌رِۆڵه‌كانى پاشماوه‌ى ئه‌نفال بایكۆتى ئه‌و یاده ده‌كه‌ن وه‌ك نارِه‌زاییه‌ك دژى ئاورِلێنه‌دانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنه‌وه به‌پێى پێویست و دادگایی نه‌كردنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و پرۆسه.
برِیاره ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، 65 گه‌نجى ناوچه‌ى گه‌رمیان پرِۆسه‌ى هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن له‌ژێر ناوى \""ژیان دروست ده‌كه‌ین\"".
حكومه‌تى پێشوى عێراق به‌به‌رچاوى جیهان و وڵاتانى ناوچه‌كه 182 هه‌زار كوردى زینده‌به‌چاڵ كرد و گونده‌كانیانى رِوخاند، به‌ڵام وڵاتانى رِۆژئاوا و دراوسێ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رِێكخراوانى مافی مرۆڤ هه‌ڵوێستیان نه‌بو له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه و بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
نه‌وه‌كانى پاشماوه‌ى ئه‌نفال كه به‌هۆى ئه‌نفاله‌وه باوك و دایك و كه‌س و كاریان كوژران و ناوچه‌كانیان وێران كرا داوا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن ئاورِی جدى بداته‌وه له‌ناوچه‌كانیان كه‌له‌سه‌ر كوردایه‌تى وێران كراوه‌ء، دادگایی كردنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌پێویست ده‌زانن."
