وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ، گرێبه‌ستى پرۆژه‌ى ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌ر پاسى، چوار رِیانى زوبیر بیلالى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ئۆزگۆن ئیمزا كرد
به ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار سه‌میر عهبدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى كۆمپانیاى ئۆزگۆن ، گرێبه‌ستى ده‌ست به‌كاربوونى پرۆژه‌ى دروستكردنى ئۆڤه‌ر پاس و ئه‌نده‌ر پاسى چوار ریانى زوبێر بیلال له شارى هه‌ولێر ئیمزاكرا، لهرِێو ره‌سمى ئیمزاكردنى ئه‌م گرێبه‌سته‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه چوار ریانى زوبێر بیلال ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كى زۆر گرنگ و هه‌ستیارى شارى هه‌ولێر و هێڵى سه‌ره‌كى پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ى رێگاى كه‌ركوك و هه‌ولێره‌و، هه‌روه‌ها رێگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌موو كۆلێژه‌كانى زانكۆى سهلاحهددینیشه، بۆیه كارى ئه‌و شوێنه هه‌ستیاره وا پێویست ده‌كات كه ده‌بێت كاركردنى ئێوه به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها نابێت ترافیكیش رابوه‌ستێت، له‌مه‌ش گرنگتر وه‌زیرى شاره‌وانى پێش ئیمزاكردنى گرێبه‌سته‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه و ، به كۆمپاینای ناوبراوى راگه‌یاند كه نابێت ماوه‌ى پرۆژه‌كه كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا به 365 رۆژ مه‌زنده كراوه زیاترى پێبچێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو ئه‌و مه‌رج و مواسهفاتهى له گرێبه‌سته‌كه‌دا بۆ كوالێتى پرۆژه‌كه نوسراوه ده‌بێت زۆر بهرووردى له‌به‌رچاوى بگرن و پرۆژه‌كه كاتێك په‌سه‌ند ده‌كه‌ین كه هه‌موو مه‌رجه‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌خۆى گرتبێت، لایه‌نێكى دیكه كه دیسان به كۆمپانیاى ناوبراوى راگه‌یاند، ئاماژه كردن بوو به‌وه‌ى كه سه‌ركه‌وتنتان له‌م پرۆژه‌یه ده‌رگاى ئه‌وه‌تان بۆ والاَ ده‌كات كه له ئایینده‌شدا بانگهێشت بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى دیكه‌تان له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكه‌ین، هه‌روه‌ها بێجگه له‌وه‌ى ته‌واوبوونى ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرفتى ترافیك له‌و به‌شه گرنگه‌ى شارى هه‌ولێر و جوانكردنى سیماى هه‌ولێر، له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكیش بۆ ناو و ناوبانگى كۆمپانیاكه‌ى خۆشتان ، بۆیه له‌مباره‌وه وه‌زیرى شاره‌وانى به كۆمپانیاى ناوبراوى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌رده‌وام پرۆژه‌تان له كوردستان پێبدرێت، باشتره هه‌وڵبده‌ن ململانىَ له‌سه‌ر كات و كوالیتى له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه بكه‌ن، كه ئێستا پرۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى هاوشێوه له چواریانى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى جێبهجىَ ده‌كه‌ن، دواى ئه‌م گووتانه‌ى وه‌زیرى شاره‌وانى ، سه‌رۆكى كۆمپایناى ئۆزگۆن وێراى ده‌ربرینى خۆشحاڵى خۆى بۆ كاركردن له هه‌رێمى كوردستان ، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئێمه وه‌ك كۆمپانیاى ئۆزگۆن له زۆر شوێنى دیكه‌ى جیهان كارمانكردووه، بهلاَم هه‌رێمى كوردستان به ولاَتى دۆست و برا ده‌زانین ، بۆیه كاركردنى ئێره‌مان له شوێنه‌كانى دیكه پێ خۆشتره، هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانى دڵنیاكرده‌وه كه پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه له گرێبه‌سته‌كه بۆ ته‌واو بوونى پرۆژه‌كه دانراوه، ئێمه پرۆژه‌كه به‌هه‌موو ئه‌و مواسهفاتهى له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه ته‌واوى ده‌كه‌ین، پاشان هه‌ردوولا گرێبه‌سته‌كه‌یان ئیمزاكرد.
شایه‌نى باسه پرۆژه‌ى دروستكردنى ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر باسى چوارریانى زوبێر بیلال له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له هه‌ولێر ، برِى 14 ملیار و هه‌شت سه‌د دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه و له‌ماوه‌ى ساڵێكدا ته‌واو ده‌بێت.
