بۆ ئه‌نجامدانى كنه و پشكنین له شوێنه‌وارى قهسهرى شه‌مامك، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ زانكۆى لیۆنى 2ى فه‌ره‌نسى ئیمزاده‌كات
له رێوره‌سمى ئیمزاكردنى ئه‌م گرێبه‌سته‌دا كه پرۆفیسۆر ئۆلیڤه‌ر نوێنه‌رى زانكۆى لیۆن دووى فه‌ره‌نسى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار به‌وه‌كاله‌ت ئاماده‌بوون ، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار باسى له‌بایه‌خ و گرنگى شوێنه‌واره‌كانى كوردستان كرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به هه‌ستیارى گرێبهستهكهكرد، به‌وه‌ى ئه‌م گرێبه‌سته بوار به پسپۆرانى شوێنه‌وار ناسى زانكۆى لیۆن دووى فه‌ره‌نسى ده‌دات كه كنه و پشكنین له‌سه‌ر شوێنه‌وارى قهسهرى شه‌مامك بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ئه‌نجامبدات و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر بكات،بهلاَم ئێمه وه‌ك لایه‌نى دووه‌مى گرێبه‌سته‌كه چاودێرى هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به گرێدانى ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جیهان بۆ كنه و پشكنین له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى كوردستان، وه‌زیرى شاره‌وانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه زۆر لامان مه‌به‌سته كه له‌ئاستى زانكۆ به ئه‌زموونه‌كانى جیهان له‌بوارى شوێنه‌وار ناسى دیراسه‌ت وتوێژینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى كوردستان بكرێت، ئه‌م دیراساتهنهش كه له ئاكامى ئه‌م گرێبه‌ستانه‌وه به‌رهه‌م دێن بێجگه له‌وه‌ى ده‌بێته به‌شێك له مێژووى كوردستان له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته به‌شێك له‌مێژوو و شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تیش، پاشان له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه گرێبه‌سته‌كه ئیمزاكرا , دواى ئیمزاكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ش جارێكى دیكه وه‌زیرى شاره‌وانى جه‌ختى كرده‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ دۆزینه‌وه و پاراستنى شوێنه‌واره‌كانى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ زانكۆى لیۆن دووى فه‌ره‌نسى له‌م كاره‌دا خواست.
