وه‌زیری دارای توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌شته كوردستان
ئه‌مرِۆ پێنجشەممە مه‌همه‌د شمشك وه‌زیری دارای توركیا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی ره‌سمی وڵاتی توركیا كه ژماره‌یه‌ك له بازرگانانی توركیا له خۆ ده‌گرێت له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته كوردستان.
له سه‌ره‌تادا به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی توركیش ئێرلاین بۆ كوردستان ده‌ستی پێكر.
له رێوره‌سمی ده‌ستپێكردنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان مه‌همه‌د شمشك وه‌زیری دارای توركیا رایگه‌یاند\" سه‌ردانی چه‌ند رۆژی رابردووی ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ ئه‌م هه‌رێمه بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندیه‌كانی نێوانمان بووه، به‌ڵام سه‌ردانی من بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندیه‌كانمانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن\"".
ئاماژه‌یه‌وه‌ش دا\"" ده‌ست به كاربوونی ئه‌م هێله ئاسمانیه مانای به‌هێزبوونی پردی پێوه‌ندی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه به‌لای ئێمه‌وه سه‌قامگیری و پێشوه‌چوونی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه زۆر گرنگه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌و ئێوه مێژوویی دێرین و جوگرافی نێوان دا هه‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا حكومه‌تی توركیا پێوه‌ندیه‌كانی له گه‌ل وڵاتانی دراوسێ به‌هێزكردووه‌و په‌ره‌ی پێ داوه\"".
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێوه‌ندی نێوان توركیا‌و كوردستان كرد‌و و ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌نجامدان و ده‌ست به‌كاربونی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی هێلی توركیش ئێرلاین كرد.
هاوكات حمدی تۆپچو به‌رِێوه‌به‌ری گشتی هێلی ئاسمانی توركیش ئێرلاین رای گه‌یاند\"" به ده‌ست به‌كاربوونی هێله‌كه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته 35مین هێل له دنیا\"".
وتیشی\"" سه‌ره‌تا هه‌فتانه دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له داهاتووێكی نزیكدا ده‌بێته 5گه‌شت هه‌فتانه\"""
