به‌مه‌به‌ستى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌بوارى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان و كه‌رتى ئاو و پلاندانان ، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ شاندێكى هابیتاتى سه‌ر به‌ته‌نه‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبۆه‌وه‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندى میوان كه پێكهاتبوون له خاتوو فیونا مكلونى نوێنه‌رى سه‌ره‌كى هابیتات له باره‌گاى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عه‌ممان و غه‌لى له‌بدى راوێژكارى ئاو له رێكخراوى ناو براو و مازن نه‌جار نوێنه‌رى هابیتات له هه‌ولێر ، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار جه‌ختى له‌سه‌ر بایه‌خى رێكخراوى هابیتات بۆ هه‌ریمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌م رێكخراوه چه‌ندین ساڵه له نزیكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن ، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ، وه‌زیرى شاره‌وانى باسى له‌و كارانه كرد كه ئێستا رێكخراوى هابیتات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئه‌نجامى ده‌دات، له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به‌خولى راهێنانى بۆ به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ستافى ئه‌ندازیارانى بوارى پلاندانان كرد، كه رێكخراوى هابیتات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توانایى كارمه‌ندان كردویه‌تیه‌وه، له‌مباره‌وه باسى ئه‌وه‌ى كرد كه په‌ره‌پیدانى مرۆیش یه‌كێكه له هه‌نگاوه گرنگه‌كان بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت، پاشان باسى ماسته‌ر پلانى نیشته‌جێكردنى هه‌ردوو گه‌ره‌كى كورانى عه‌نكاوه و سه‌یداوه‌ى كرد، كه هابیتات دروستى ده‌كات و ئێستا له قۆناخه‌كانى كۆتاییدا ، هه‌روه‌ها وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار باسى گرنگى كردنه‌وه‌ى خولى مه‌شق و راهێنانى كرد بۆ سێكته‌رى بوارى چاره‌سه‌ركردنى خۆڵ و خاشاك و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانى رێكخراوى ناوبراو بۆ سێكته‌رى ئاو، له به‌رامبه‌ردا شاندى میوان وێراى ده‌ربرینى خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌م هاریكارى و هه‌مانگییه‌ى نێوان وه‌زاره‌ت و رێكخراوى هابیتات جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه ئه‌وان له‌و كارانه‌ى ئێستا له‌به‌رده‌ستیاندایه به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له بواره‌كانى دیكه‌شدا هاوكارییان به‌رده‌وام بێت.