سه‌رۆكی حكومه‌ت: قبوڵ ناكرێت ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكرێنه شوێنی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان
ئه‌مڕۆ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه و یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له پێویستی بره‌وپێدانی كار و چالاكی و خزمه‌تكردنی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و بره‌وپێدانی زیاتری ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی ئاستی به‌ڕێوه‌چوونی كارگێڕی و به‌دواداچوونی خواست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیشیكرده‌وه كه قبوڵ ناكرێت ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكرێنه شوێنی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان، به‌ڵكو ئه‌ركی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و به‌دیهێنانی خواست و داواكاریی و پێداویستییه‌كانیانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی و جێگۆڕكێ ده‌كرێت به ئاڕاسته‌ی بره‌ودان به ئاستی كارگێڕیی و خزمه‌تی گشتی و باشتركردنی ئاستی كاروباره‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك.
د.به‌رهه‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سلێمانی گه‌شه‌كردن و بوژاندنه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه و به به‌راورد به ساڵی رابردوو سلێمانی گۆڕانكاریی زیاتری پێوه دیاره به‌ڵام هێشتا پێویستی به بایه‌خپێدان و گرنگیپێدانی زیاتر هه‌یه له‌بواری پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی جۆراوجۆر و چالاكی و خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانی كرد له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئاستی پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه به‌داخه‌وه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆته كێشه له‌كاتێكدا ده‌بوو هه‌موو لایه‌ك له‌خه‌می باشتركردنی كاروباره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كاندا بوونایه نه‌ك كارێك بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكدا بشكێته‌وه.
