كۆنگره‌ی هه‌رێمیی بۆ كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد

كۆنگره‌ی هه‌رێمیی بۆ كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ كۆنگره‌ی هه‌رێمیی بۆ كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی به‌ به‌شداریی ده‌یان مامۆستای زانكۆو یاسانانی كوردستان و عێراق و جیهان له‌ هوتێل چوار چرا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

هه‌ولێر _ سامان
له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند\" ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنفرانسه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی له‌چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی یاساكاندا، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا ده‌زگای داواكاری گشتی یه‌كێكه‌ له‌ كۆله‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌هێزكردن وپه‌ره‌پێدانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌م كۆنفرانسه‌ ده‌رفه‌تێكی باش به‌كادیرانی داواكاری گشتی وئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌دات بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون و شاره‌زایی پسپۆرانی ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌.
روونیشیكرده‌وه‌\"": په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی 3خولی هه‌ڵبژاردنیدا زیاتر له‌ 570 یاساو بریاری ده‌كردووه‌و 11یاساش تایبه‌تبوون به‌ده‌زگای داوه‌ری و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌هه‌مواركردنه‌وه‌و هه‌ڵپه‌ساردنی ژماره‌یه‌ك یاساو بریاری حكومه‌تی پێشووی عیراق كه‌دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ده‌ریكردبوون.
له‌وتاری هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی داوه‌ری و داواكاری گشتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراقی و پارێزگاری هه‌ولێر دا هاتبوو\"" به‌رِێوه‌چوونی ئه‌و كۆنرگه‌یه‌ كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی ده‌بێت له‌ سه‌ر كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی بواری دادوه‌ری و چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كومه‌ڵایه‌تی له‌ كودستاندا\"".
كۆنگره‌ی هه‌رێمی بۆ كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی ئایرێكس و به‌هاوكاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوی پاو سازدراوه‌و ماوه‌ی 2رۆژ ده‌خایه‌نێت.
"
Top