ره‌نگه سبه‌ی یه‌كێك له دوو وه‌زیره‌كه‌ی ناوخۆ یاخود پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان ئاماده‌بن
له دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا جارێكی دیكه ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرده‌وه‌و نه‌چوونه هۆڵی په‌رله‌مان.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی په‌رله‌مان ته‌واوكاری دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێیه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆی له سه‌ر بارودۆخ و خواستی خۆپیشانده‌ران نه‌كرد ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان نه‌كرد.
په‌رله‌مانتار ناسك تۆفیق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند برِیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی ناوخۆ یاخود پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان ئاماده‌بن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی 17 ی شوباتی سلێمانی و رۆژانی دواتری ئه‌و رووداوانه.
جێی باسه په‌رله‌مان ده‌ستی به دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی كردۆته‌وه، به‌لاَم ئۆپۆزسیۆن داوا ده‌كات دانیشتنه‌كان نا ئاسایی بن چونكه تا ئێستا لێپێچنه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه نه‌كراوه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی 17 ی شوباتی سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان.
-كوردی‌و
