تۆپخانه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن
سه‌ر له نوێ به بیانووی راوه‌دوونان و له ناوبردنی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، دوای نیوه‌رِۆی دوێنێ دووشه‌ممه جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا تۆپبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له تۆپبارانكردنه‌كان رایگه‌یاند دوای نیوه‌رِۆی دوێنێ دووشه‌ممه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به چرِی تۆپبارانی قه‌زای ئامێدی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستانیان كرده‌وه‌و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری مادی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی كرده‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی تۆپبارنكردنه‌كان لێدانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارنی كوردستان په‌كه‌كه‌یه كه زیاتر خۆیان له ناوچه سنوورییه‌كان حه‌شارداوه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان له دژی سوپای توركیا.
شیاوی گوتنه چه‌ندین جار خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی داوای را‌گرتن و كۆتایی پێهێنانی ئه‌و تۆپبارانكردنانه‌ی سوپای توركیایان كردووه، به‌تایبه‌ت كه تۆپبارانه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه.
