ئەمڕۆ گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لە سلێمانی كۆ دەبنەوە
05/04/2011 09:31
گۆتیاری بزووتنەوە گۆڕان ئاشكرای كرد بڕیارە ئەمڕۆ سێشەم هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی كوردستنان لەسەر \"ئاستێك باڵا\"" كۆ ببنەوە.
محەمەد تۆفیق رەحیم ڕای گەیاند \""بڕیارە ئەمڕۆ هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری سلێمانی /349 باكورى رۆهەڵاتى بەغدا/ لەسەر ئاستێكی باڵا كۆ ببنەوە بەمەبەستی وتووێژكردن لەسەر ئەو كۆبوونەوانەی بەم دواییە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان ئەنجامیان دابوو\"".
ئەوەشی گوت لە كۆبوونەوەكەدا هەرسێ لایەن بەشێوەیەكی چڕوپڕ لەبارەی ئەو گفتوگۆیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ یەكێتی و پارتی لەسەر دۆخی ئیستەی هەرێم بەتایبەت پرسی چاكسازی و داواكاری خۆپێشاندەران ئەنجامیان دا گفتوگۆ دەكەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان، بەجیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كۆ بوونەوە.
مەلا بەختیار ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە لێدوانێكیدا ڕای گەیاند بەم زووانە كۆبوونەوەی پێنج قۆڵیش لە نێوان پارتی و یەكێتی و هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن دێتە سازكردن.
دوێنێ هەرسێ لیستی ئۆپۆزسیۆن و زەحمەتكێشان بەهۆى ئەنجامنەدانى كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان بایكۆتى دانیشتنەكانى پەرلەمانى كوردستانیان كرد.
-ئاكانيوز"
