هه‌ردوو لیستی حه‌دباو برایه‌تی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له 2009 وه لیستی حه‌دبا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سیل نوجێفی دهسهلاَتهكانی پارێزگای نهینهواوی بۆ خۆی قۆرخركردووه، لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بایكۆتی به‌شداریكردنی دهسهلاَتهكانی ئه‌و شاره‌ی كردووه، چه‌ندین جاریش هه‌وڵ دراوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه‌و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی بۆ به‌شداریكردنی لیستی برایه‌تی له دهسهلاَتهكانی ئه‌و شاره. به‌لاچم تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و ههولاَنه نه‌بوونه‌ته مایه‌ی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان دوو لیسته‌كه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ردوو لیسته‌كه له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه‌و بگه‌نه رێككه‌وتن، له‌مباره‌یه‌وه لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند له كاتی ئێستادا هه‌وڵێك له رێگه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لیستی برایه‌تی و لیستی حه‌دبا به یه‌كه‌وه له په‌رله‌مان كۆببنه‌وه‌و په‌رله‌مانیش سه‌ر په‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
شێخ محیه‌دین مزووری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتونه‌ته ئه‌و برِوایهی كه مادام عێراق له سه‌ر سیسته‌می ته‌وافوقی بهرِێوه ده‌چێت و حكومه‌تی له سه‌ر پێكهێنراوه بۆیه پێویسته ئیداره‌ی كاروباره‌كانی موسڵیش له نێوان ته‌واوی لیسته‌كان به ته‌وافوقی بهرِێوه بچێت.
-خه‌ندان
