به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌سه‌ر راگواستنی كورده فه‌یلییه‌كان
جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ى كوردستان
راسه‌ته‌وخۆ دواى روخانی رژێمی دیكتاتۆرى له‌به‌غدا ، چالاكه‌وانانی كوردی فه‌یلی وهه‌موو مرۆڤ دۆستان كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به‌و تاوانه مێژووییه وبه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وبه‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ى به‌دواداچونى كه‌یسه‌كان له‌وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان توانرا له بری هه‌موو قوربانیانی كوردی فه‌یلی (87) شایه‌تحاڵ وداواكار ببرێنه به‌رده‌م دادگاى بالاَى تاوانه‌كان له‌عێراق كه‌به‌پێى یاساى ژماره(10)ى ساڵى (2005) تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه ودادبینى له تاوانه‌كانی رژێم دژ به كۆمه‌ڵگاى عێراق دامه‌زراوه, دادگاى ناوبراو له به‌رواری 26/1/2009 یه‌كه‌م دانیشتنی بۆ دادگایی كردنی 16 تاوانبار له‌سه‌رانی رژێمی رووخا‌و گرێ دا‌و له‌به‌رواری 29/11/2010 له‌دوا دانیشتنی‌دا دادگا برِیارى دا كه كورده فه‌یلیه‌كان له‌ئاستى عێراق وله‌سه‌رده‌مى رژێمى روخاودا دوچارى تاوانى كۆكوژی (جینۆساید) وتاوانى دژی مرۆڤایه‌تی وتاوانه‌كانی جه‌نگ بوونه‌ته‌وه به‌پیلان وبرِیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌وكاته وبه‌كرداری ئه‌و تاوانانه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه وله ئه‌نجامیدا قه‌تڵ وعام كراون وكاره‌ساتیان به‌سه‌ردا هێنراوه.
به‌رێزان
دادگاى بالاَى تاوانه‌كان له‌عێراق به‌و برِیاره مێژووییه‌ى راست ودروستی داواى كورده فه‌یلییه‌كان ودرِنده‌یی ودژه مرۆیی رژێمی روخاوی عێراق وبه‌شێك له ئازار ومه‌ینه‌تییه مێژووییه‌كانی گه‌لی كوردی خۆرِاگر وسه‌روه‌ری یاسا‌و دادوه‌رى عێراقی سه‌لماند, كه له ئه‌نجامی ئه‌و برِیاره‌دا بواری یاسایی ده‌ره‌خسێنرێت بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ماددى زیانلێكه‌وتوانی ده‌ست تاوانه‌كانی رژێم له كورده فه‌یلییه‌كان.
ئێمه له‌لیژنه‌ى به‌دواداچونى كه‌یسه‌كان له وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان پێمان وایه له بنه‌رِه‌تدا ئه‌و تاوانانه له‌لایه‌ن سه‌رانى حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌برِیار وپیلان ونه‌خشه‌ى دارێژراو ئه‌نجام دراوه وبه‌پێى ئه‌و برِیارانه‌ى دادگا ئیلتزامی یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدرالى ئێستا وداهاتووی عێراق دروست ده‌بێت كه میراتگری یاسایی حكومه‌تی پێشووه وه له سالیادى رۆژى شه‌هیدى كورده فه‌یلیه‌كاندا كه رۆژى 4/4 ى هه‌موو ساڵێكه داواكارین حكومه‌تی فیدرالى قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان بكاته‌وه ومولك وماله زه‌وتكراوه‌كانیان وره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیان بۆ بگێرته‌وه وله‌وه‌ش گرنگرتر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌رده‌م پابه‌ند بێت به‌چاودێری كردنی دروست مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كورده فه‌یلییه‌كان ودووباره نه‌كردنه‌وه‌ى هیچ جۆره پێشێلكارییه‌ك له‌سه‌ریان وبه‌رده‌وام برِیاره‌كه‌ى دادگا چه‌كێكی یاسایی ده‌بێت به‌ده‌ست كوردی فه‌یلییه‌وه كه ئارامی ژیانی خۆیانی پێ بپارێزن, وه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وهه‌موو چالاكه‌وانانی كوردی فه‌یلی وحزبه سیاسیه‌كان وهێز ورێكخراو وكه‌سه مرۆڤ دۆسته‌كانه كه له‌ئاستی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ى وولاَتدا رۆژى 29/11 ى هه‌موو سالێك به‌رِۆژى سه‌ركه‌وتنى كورده فه‌یلیه‌كان بناسێنین وهه‌رده‌م له‌و رۆژه‌دا ئه‌و تاوانه مێژووییه نه‌خوازراوه رسوا بكه‌ین وبرِیاری دروستی دادگاى بالاَى تاوانه‌كان له‌عێراق به‌به‌رزی هه‌ڵسه‌نگێنین وبه‌هه‌موومانه‌وه ئه‌و مێژووه پرِ له‌تاوان وئازار وتێكۆشانه به‌رز ونه‌مر راگرین وبه‌رده‌وام بیكه‌ینه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى تاوانی له‌و جۆره .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ قوربانیانی كورده فه‌یلییه‌كان
سه‌رشۆرِى وكۆتایی هاتن بۆ تاوانباران ودیكتاتۆریه‌ت.
سه‌روه‌ری بۆ یاسا.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان
لیژنه‌ى به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی كورد له‌دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق
هه‌ولێر 4/4/2011
