یاوه‌ر: هێزی زیاتری پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ده‌كرێت
به‌رِێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ پێشنیارێك له ئارادایه بۆ زیادكردنی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌رِێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند پێشنیارێك له ئارادایه بۆ زیاتركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله وه‌كو هێزێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراقی و هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، گوتیشی ئامانج له‌و هه‌وڵه پاراستنی سه‌امگیری ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌یه و ره‌خساندنی هه‌لێكی له بار بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا یاوه‌ر ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پێگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی باكوری كه‌ركوك راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته‌وه. دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هێزی زیاده‌ی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك نه‌كردووه به‌ڵكو ته‌نیا به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌ی له هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دوور له دوای رووداوه‌كانی 25 ی شوبات له‌و ناوچانه بلاَوه پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ر هه‌ولێكی شۆڤێنی و چه‌كدارانی سه‌ر به سوپای نه‌قشبه‌ندی و كۆنه به‌عسیه‌كان بگیردرێ بۆ تیچكدانی ئاسایشی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ور به‌ری وه‌كو ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه روویدا به‌هۆیه‌وه په‌لاماری سه‌ر قائیمقامییه‌ت و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌كه درا.
رادیۆ سه‌وا
