ئۆپۆزسیۆن دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرِۆی بایكۆتكرد
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی گرێدا، ئۆپۆزسیۆنیش بایكۆتی دانیشتنكه ده‌كات.
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی دانیشتنی ئاسایی خۆی گرێدا‌و تێیدا ژماره‌یه‌ك پرِۆژه یاسا خرایه به‌ر تاوتوێكردن، له وانه پرِۆژه یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان و پرۆژه‌ی پاڵپشتی له سندووقی گه‌نجان و پاڵپشتیكردن له پرۆژه بچووكه‌كان و گرنگیدان به توێژی گه‌نجان . هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر پێكهێنانی ده‌ته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرِۆدا هه‌ر سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردوو سوور بوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی نا ئاسایی و بانگهێشتكردنی وه‌زیره‌كانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
