هه‌رێمى كوردستان: نزیكه‌ى 3 ملیۆن هاوڵاتى مافی به‌ژدارى كرندیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كان
دووشه‌ممه، برِیاره مانگى 9ـى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان بهرِێوهبچێت، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بهژداربوانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌زیاتر له 3 ملیۆن ده‌نگده‌ر مه‌زه‌نده ده‌كات.
له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتى ئاكانیوز، \"عه‌لی قادر\"" رِاشیگهیاند:
تائێستا هیچ ئامارێكى فه‌رمى له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ زانینى ژماره‌ى به‌ژداربوان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتودا به‌ڵام چاوهرِێ ده‌كرێت زیاتر له 3 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌ژدارى بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رِۆژى 10-9ـى ئه‌مساڵى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان (سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك) ده‌ستنیشان كرد.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وتیشی: له‌هه‌ڵبژاردنى رِابردودا زیاتر له 2 ملیۆن و نیو ده‌نگده‌ر مافی به‌ژدارى كردنیان هه‌بو له هه‌ڵبژاردنه‌كان، و چاوهرِێ ده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ى ده‌نگده‌ران بۆ 3 ملیۆن به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان له پارێزگاى سلێمانى زیاتر له ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بو و له پارێزگاى هه‌ولێر 920 هه‌زار كه‌س و له دهۆكیش نزیكه‌ى 500 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رِابردودا.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز"
