نه‌رمین عوسمان: كاره‌كانی لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به ئاسایی دهرِوات
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور، نه‌رمین عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێ لێژنه‌كه كاره‌كانی خۆی به ئاسایی بهرِێدهكات سهرهرِای ئه‌وه‌ی كۆسپ و تهگهرهسی دێته به‌رده‌م.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه نه‌رمین عوسمان رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو لێژنه‌كه به‌رده‌وامن له ئه‌داكردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌تایبه‌ت قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئاواره كورده‌كان و عه‌ره‌به هاورده‌كان و گهرِانهوهی هه‌ردوولا بۆ شوێنی خۆیان، هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستی كاركردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام نووسینگه‌كانیان كراوه‌یه بۆ گوێگرتن له داواكاری و سكالاَی هاولاَتیان.
سه‌باره‌ت به پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان به پێدانی پارچه زه‌وییه‌ك له‌و پارێزگایانه‌ی پێشتر لێوه‌ی هاتوون جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 روونی كرده‌وه ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له دهسهلاَتی لێژنه‌كه‌یان نیه به‌ڵكو راسته‌وخۆ ئه‌و پارێزگایانه ده‌توانن به پارچه زه‌وی قه‌ره‌بووی عه‌ره‌به هاورده‌كان بكه‌ن كه پێشتر له‌و پارێزگایانه‌وه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌و شاره كراون، گوتیشی ئه‌وان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه چه‌ندین جار نووسراوی فه‌رمیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه كردووه.
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی فیدرِاڵیش بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا لێژنه‌كه به‌رده‌وامه له ئه‌ركه‌كانی خۆی سهرهرِای بوونی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی جۆراو جۆر تا ئێستاش حكومه‌تی فیدرِاڵ هیچ رێوشوێنێكی پێویستی سه‌باره‌ت به سنووری ئیداری كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری ئه‌و شاره وه‌رنگرتووه كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو ده‌ستكاری سنووری ئیدارییه‌كه‌ی كراوه، گوتیشی لێژنه‌كه چاوهرِوانی دهسهلاَتی یاسا دانانه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئیداری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر وه‌ربگیردرێت.
pukmedia
