كاره‌كانی ئۆفیسى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ دادپه‌روه‌رى یاسا له كوردستان درێژكرده‌وه
سه‌رۆكى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق و لێپراسراوى رایگه‌یاند، ئۆفێسی هه‌ولێری نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كاره‌كانی درێژكرایه‌وه.
ئه‌مرِۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا فه‌لاح مسته‌فا به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند\" خۆشحاڵین به‌هاوكاریه‌كانى یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئۆفیسى نێرده‌ى یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر كه به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تى حكومه‌تى هه‌رێم كاروچالاَكیه‌كانیان له بواره‌كانى سه‌روه‌رى یاسا و چاكسازى و پۆلیس ئه‌نجامداوه\"".
وتیشى\"" مه‌سه‌له‌ى سه‌روه‌رى یاسا یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى بۆده‌دات بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و كه‌موكوریانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه هه‌یه\"".
پاشان فرانسیكۆ دیاز ئه‌لكانتۆ سه‌رۆكى نێرده‌ى ئه‌وروپا بۆ سه‌روه‌رى یاسا له عێراق رایگه‌یاند\"" هه‌رچه‌نده ئێمه له‌مانگى ئابی ساڵى رابردوو ئۆفیسمان له هه‌ولێر كردۆته‌وه ، به‌لاَم له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌دا ده‌مه‌وىَ بلێم كه ئۆفیسى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌ورووپا بۆ سه‌روه‌رى یاسا بۆ ماوه‌یه‌كى دیكه كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" بوونى ئۆفیسمان له هه‌ولێر ده‌رفه‌تێكى باشمان پێده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى كاروچالاَكیه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ن ، ئه‌م نێرده‌یه له‌سه‌ر سێ سێكته‌ر كارده‌كات ئه‌وانیش دادپه‌روه‌رى و چاكسازى و پۆلیسه، كارده‌كات بۆ راهێنانى پۆلیس وسیسته‌مى دادپه‌روه‌رى\"".
وتیشی\"" له ماوه‌ی كاركردنمان دا به هاوكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق چه‌ندین كاروچالاَكى له27ولاَتى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه، له‌وماوه‌یه‌دا 4هه‌زاركه‌س خول و راهێنانیان پێكراوه\""."
