برِیاری چاكسازی حكومه‌ت كوردانی سوریا له شۆرش سارد ناكاته‌وه
له‌وه‌ته‌ی 8 ی ئازاره‌وه شه‌پۆڵه‌كانی نارِه‌زایی سوریای گرتۆته‌وه له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د وێرِای به‌كارهێنانی توند‌و تیژی برِیاری ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌دات.
كوردانی سوریاش بۆچوونیان وایه برِیارو هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و گێرِانه‌وه‌ی ناسنامه بۆ
هاولاَتیانی كورد كه ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه لێوه‌ی بێبه‌شن، نابنه هۆی راگرِتنی گرِوتینی خۆپیشانده‌ران و سڵكردنه‌وه‌یان له‌و باوه‌رِه‌یان، برِیاره‌كانی حكومه‌تیش به جۆرێك له چه‌واشه‌كردن و خافلاَندنی كورد و عه‌ره‌به چه‌وساوه‌كانی دیكه‌ی ولاَته له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی لێژنه‌ی نیشتمانی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا ئه‌حمه‌د موسته‌فا دووپاتیكرده‌وه ئه‌وان وه‌كو كوردانی سوریا پێداگری له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و شۆرش ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كان و گێرِانه‌وه‌ی ناسنامه بۆ هاولاَتیانی كورد كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1962 وه، لێوه‌ی بێبه‌شكراونو ناویان له تۆماره‌كان نییه.
روونیشی كردۆته‌وه ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د به گێرِانه‌وه‌ی ناسنامه ده‌یه‌وێت هاولاَتیانی كورد چه‌واشه بكات كه تا به‌ر له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان به كورده‌كانی شاری حه‌سه‌كه‌ی ده‌یگوت بێگانه. بێئه‌وه‌ی به‌بیرخۆی بهێنێته‌وه كه كورد پێش دروست بوونی سوریا له‌و ولاَته بوونیان هه‌بووه.
مسته‌فا به سه‌یری زانی له دوای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و سه‌ركوتكردنه له ماوه‌ی نیوسه‌ده‌ی رابردوو تازه له سه‌رو به‌ندی گۆرِانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د دێت باس له پێفرۆشتنه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات.
