كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌م كۆنفراسی زانستی له هه‌ولێر به‌رِێوه‌برد
ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی عێراق و كوردستان و سه‌رۆكی كۆمسیۆن، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له هه‌ولێر یه‌كه‌م كۆنفراسی زانستیی ساز كرد.
ئوسامه عانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران و سه‌رۆكى لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى كۆنفراسی یه‌كه‌می زانستی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"به به‌شداری ده‌یان توێژه‌ر و راگر و مامۆستای زانكۆكانى عێراق و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مرِۆ یه‌كه‌م كۆنفراسی زانستیی به‌رِێوه‌چوو، ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" كۆنفراسه‌كه 6 دانیشتن له خۆیه‌وه ده‌گرێ و كه به‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك دابه‌ش كراون، له‌وانه یاسایی، سكاڵا، تانه‌كان ، سیستمى هه‌ڵبژاردن و میدیاكان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له كۆی 72توێژینه‌وه، 37 توێژینه‌وه كه 30له لایه‌ن توێژه‌رانی عێراقی و 6توێژه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و توێژێكی بیانیش وه‌رگیراون و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت\"".
و 2 كارنامه‌ى تیمی نێوده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كارنامه‌یه‌كی تیمی ئیفیس، كه كۆى هه‌موویان ده‌گاته 36 لێتوێژینه‌وه و كه له 6 دانیشتن‌دا ده‌خرێنه به‌ر باسكردن.
وتیشی\"" پێداچوونه‌وه به شێوازی كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك به‌راوردێك بكه‌ین له گه‌ل هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاـانی جیهان و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی كۆمسیۆن\""."
