به‌شار ئه‌سه‌د لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد پێكده‌هێنێت
سه‌رۆكى سوریا به‌ڵێنى دا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له ماوه‌یه‌كى دیارى كراودا.
دوێنێ هه‌ینى \"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆكى سوریا به‌ڵێنى دا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌سه‌روى هه‌مویانه‌وه‌ى كێشه‌ى پێدانى رِه‌گه‌زنامه‌ى سورى به هاوڵاتیانى كورد كه‌ساڵانێكى لێى بێ به‌ش كراون.
له لیژنه‌كه‌ى سه‌رۆكى سوریادا تاوتوێى كێشه‌ى سه‌رژمێری ساڵى 1962ـى شارى \""حه‌سه‌كه\"" ده‌كرێت كه شارێكى كوردیه و له‌و ساڵه‌دا سه‌رژمێری تێدا ئه‌نجام دراوه.
به‌پێى برِیارى سه‌رۆكى سوریا ده‌بێت لیژنه‌كه تا ناوه‌رِاستى ئه‌م مانگه كاره‌كانى ته‌واو بكات و رِه‌گه‌زنامه به زیاتر له 300 هه‌زار هاوڵاتى كورد.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د دواى ئه‌و شه‌پۆله خۆپیشاندانه دێت كه‌له 25ـى مانگى رِابردوه سوریاى گرتۆته‌وه و چه‌ندین كوژرا و بریندارى لێكه‌وته‌وه.
خۆپیشانده‌ران داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و ئازادكردنى گیراوانى سیاسی و هه‌ڵگرتنى بارى نائاسایی ده‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌یاندا.
سه‌رچاوه/ بی بی سی"
