سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان چوار ناونیشانی گه‌وره‌ی له خۆ گرتبوو
دوای گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نكه‌ره چاودێرانی سیاسی سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ عێراق به ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و بۆچوونیان وایه ئه‌ردۆگان توانی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی له سه‌ردانیه‌كه‌یدا بپێكێ.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عێراق و له میانی مانه‌وه‌یشیدا سه‌ردانی شاره‌كانی به‌غداو نه‌جه‌ف و هه‌ولێری كردوو چاوی به ته‌واوی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق عه‌لی سیستانی كه‌وت.
چاودێرانی سیاسی و رۆژنامه‌كانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌ردۆگان له سه‌ردانییه‌كه‌یدا له پاڵ ئامانجه راگه‌یه‌ندراوه‌كان چوار ناونیشانی گرنگی دیكه‌ی به سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ئیشی له سه‌ر كردوون كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون.
1_ ده‌رخستنی كه‌سایه‌تی خۆی وه‌كو موسڵمانیچكی به‌هێز كه ده‌توانێ هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م بارگرژییه‌كانی نێوان شیعه‌و سوننه ببرِێت.
2_ پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركمان و عه‌ره‌ب و كورد له شاری كه‌ركوك.
3_ هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سیستانیشه‌وه داوایه‌كی لێكرا بۆ ئه‌وه‌ی نێوانگیری بكات له نێوان حكومه‌تی به‌حرێن و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌لایه‌ك و نێوان حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی و ولاَتانی كه‌نداو له‌لایه‌كیتر.
4_ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌ده‌چێت و ته‌نیا ماوه‌ی 75 رۆژ له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌ردۆگان پێویستی به ده‌نگ و پشتگیری كورد هه‌یه له ناوخۆی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆچوونی وایه سه‌ردانییه‌كه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی ده‌بێت.
جێی باسه سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ولێر به دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی ولاَتێكی جیهانی دێت له دوای سه‌ردانیه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین مه‌حمود عه‌باس.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
