کۆنگرێسمان ستیڤ رۆثمه‌ن: ئه‌وانه‌ی ئازادی و عه‌داله‌تیان خۆشده‌وێت پشتگیری له گه‌ڵی کوردستان ده‌که‌ن
یادکردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی پیرۆز و پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی له ناوڕاستی په‌یکه‌ری سه‌رکرده و دامه‌زرێنه‌ره مێژووه‌کانی ئه‌مریکا له 30/3/2011 له بینای کۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێکخرابوو.
له‌سه‌ره‌تا کۆنگرێسمان (جۆ ویڵسن ) نوێنه‌ری ویلایه‌تی کارۆلینه‌ی باشوور و سه‌رۆکه کۆماریه‌که‌ی کۆکسی کوردی ئه‌مریکی له کۆنگرێس به ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که به \"په‌ره‌ی گوڵ به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین بۆ بینای کۆنگرێس\""، دوابه‌دوای به‌خێرهێنانی میوانان ستایشی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی له ڕووی سیاسی و ئابوری به‌ده‌ستی هێناوه‌و ئامه‌ژه‌شی به‌مه کرد که هه‌رێمی کوردستان شوێنێکه بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنان.
شایه‌نی باسه که یه‌کێك له کوڕه‌کانی کۆنگرێسمان ویڵسن وه‌ك سه‌ربازێك رۆلی بینیوه له عێراق و سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردوه و باسی له‌وه کردوه که تا چه‌ند خۆشحاڵ بووه و به چاوی خۆی پێشکه‌وتنه‌کانی له هه‌رێمی کوردستاندا بینیووه.
سه‌رۆکه دیموکراته‌که‌ی کۆکسی کوردی ئه‌مریکی کۆنگرێسمان ( ستیڤ رۆثمه‌ن ) نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیوجیرسی - به به‌شداربوانی ڕاگه‌یاند که \""ئه‌وانه‌ی ئازادی و عه‌داله‌تیان خۆشده‌وێت پشتگیری له گه‌ڵی کوردستان ده‌که‌ن\"".
ئه‌وه‌شی دوباره کرده‌وه که به‌ڕێزیان وئه‌ندامانی تری کۆنگرێس جه‌خت ئه‌خه‌نه سه‌ر پێویستی به پشتگیری کردن له ئامانجه‌کانی یه‌کسانی و کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست و مه‌ده‌نی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
کۆنگرێسومه‌نی دیموکراتی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا ( لۆرێته سانشێز ) و کۆنگرێسمانی کۆماری فلۆریدا ( ئالان وێست ) که پێشتر عه‌مید بووه له سوپای ئه‌مریکا و رۆلی بینیوه له پاریزگای دیاله چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردوه به‌شدار بوون له‌م ئاهه‌نگه.
پێشانگاکه به 20 وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مریکی (سو تۆمسن ) نمایش کران، سو تۆمسن به ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاند که \""سه‌ردانکردنم بۆ هه‌رێمی کوردستان خۆشترین گه‌شتم بووه له هه‌موو ژیانمدا و تا ئێستا شوێنێکم نه‌بینیوه به ئه‌ندازه‌ی کوردستان جوان و دڵگیربێت و گه‌لێکیشم نه‌بینیوه به ئه‌ندازه‌ی گه‌لی کوردستان ڕووخۆش و دڵ نه‌رم بێت.\""
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قوباد تاڵه‌بانی دوای به‌خێرهاتن کردنی به‌شداربووان ووتی
\""تێکه‌ڵبوونیی ئه‌م وێنه جوانانه و ئه‌م دۆسته ئازیزانه‌مان نیشانه‌ی ده‌ستپێکی به‌هارو ساڵی نوێی کوردییه، هیوادارین ئه‌مانه ببنه مایه‌ی به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه تایبه‌ت و به‌هێزه‌که‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.\"" هه‌ر له درێژه‌ی ووته‌کانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که \""گه‌شه‌پێدانی باری سیاسی و ئابووری له هه‌رێمی کوردستان ناهێلێت ئه‌و قوربانیانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق داویه‌تی به فیرۆ بڕوات و ئومێده‌وارین ئه‌مانه هه‌موو ببنه مایه‌ی دامه‌زراندنی عێراقێکی ئازاد و سه‌رکه‌وتو به هه‌رێمێکی کوردستانی دیمۆکراتیو نمونه‌یی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه میوانانی ئه‌م ئاهه‌نگه پێکهاتبوون له چه‌ندین کۆنگرێسمان و ومانی ئه‌مریکا و فه‌رمانبه‌رانی کۆنگرێس و کۆمه‌ڵه‌ی دیپلۆماسی و حکومه‌تی ئه‌مریکا و دۆست ولایه‌نگرانی تری ئه‌مریکی له لایه‌نه جیاجیاکان و نوێنه‌ری هه‌ندێک له حزبه کوردستانیه‌کان له ویلایه‌ته یه‌اکگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌ندێکیش له ڕه‌وه‌ندی کوردی و عێراقی له ده‌ڤه‌ری واشنتۆن دی سی. "
