له پاڵ لێژنه‌ی په‌رله‌مانی لێژنه‌یه‌كی حكومیش بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 پێكده‌هێنرێت
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات په‌له له هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك ناوچه ناكۆك له سه‌ره‌كانی دیكه بكرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق موحسن سه‌عدون دووپاتیكرده‌وه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك ناوچه ناكۆك له سه‌ره‌كانی دیكه‌ی یه‌كێك بووه له برِگه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆیه پێویسته هه‌نگاوه‌كان چرِتر بكرێنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، روونیشی كرده‌وه له پاڵ پێكهێنانی لێژنه‌ی كاتی په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كه به‌مزووانه پێكده‌هێنرێت، كوتله‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر پێكهێنیانی لێژنه‌یه‌كی حكومی بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی برِگه‌كانی ماده‌ی 140.
جێی باسه ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه ناكۆك له‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ی عێراق به ماده‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه دێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری و هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌و گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
الوكاله الاخباریه للانباء
