ووته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی تكریت له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین مه‌حكوم ده‌كات

ووته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی تكریت له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین مه‌حكوم ده‌كات
جارێكی تر ده‌ستی ره‌شی تاوان و تیرۆر گه‌یشته‌ گیانی هاوڵاتیان و له‌دژی دام و ده‌زگاكانی مه‌ده‌نی به‌كار هێنرا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/3/2011 ژماره‌یه‌ك تیرۆرست به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێرشیان كرده‌ سه‌رباڵه‌خانه‌ی پارێزگای تكریت له‌سه‌لاحه‌دین و له‌ئه‌نجامدا ده‌یان كارمه‌ند و هاوڵاتی شه‌هیدوبرینداربوون كه‌له‌ناویاندا چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای تێدایه‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدا به‌تووندی ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه‌ ریسواو شه‌رمه‌زار ده‌كات له‌هه‌مان كاتدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكاریه‌كی قوربانیانی ئه‌و رووداوه‌ .

ووته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر 30/3/2011
Top