ئه‌مرِۆ پارتی و یه‌كێتی و گۆرِان كۆده‌بنه‌وه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه بۆ جاری دووه‌م پارتی و یه‌كێتی و گۆرِان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو هه‌روه‌ها هه‌ر سێ پارته‌كه جه‌ختیان له سه‌ر هه‌نگاونانی پێویست كرده‌وه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌مرِۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆژی پێنجشه‌ممه جارێكی دیكه پارتی و یه‌كێتی و گۆرِان به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای چه‌ند ناچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، گوتیشی له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌وڵده‌درێ برِیار له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی بنكه فراوان بدرێت و پاشانیش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می پارتی و یه‌كێتی و گۆرِان له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كرێت و پاشانیش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی دواتریش كۆبوونه‌وه‌یكی پێنج قۆڵی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَت و سێ پارته‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌رِێوه‌ده‌چێت، دواتریش كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی و حه‌وت قۆڵیش. جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی پرس و كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و برِیارانه‌شی په‌یوه‌ندیانبه داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه هه‌یه كه له‌وه‌ته‌ی 17 ی شوباته‌وه له شاری سلێمانی و پاشانیش له چه‌ند ناوژه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
