سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ‌باكورى عێراق ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى هێزى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى ئه‌مریكا كرده‌وه‌

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ‌باكورى عێراق ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى هێزى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى ئه‌مریكا كرده‌وه‌
پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 27\\3\\2011 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیكرد له‌ ژه‌نه‌راڵ پێر كینز فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌باكورى عێراق و وه‌فدێكى یاوه‌رى.

له‌دیدارێكدا كه‌ به‌رێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بو گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى بارودۆخى سیاسى عێراق و كوردستان و دوا گۆرانكارى و پێشهاته‌كان.

هه‌ر له‌ودیداره‌دا ته‌ئكید له‌سه‌رهه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا كرایه‌وه‌ بۆ پاراستن و به‌رقه‌رارى هێمنی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ردولا هاورابون له‌سه‌ر زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌ سه‌ربازى و ئه‌منیه‌كان و به‌رده‌وام بونى هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا له‌سه‌ر هاریكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و پێكهێنانى سوپاى نیزامى یه‌كگرتوى كوردستان.
Top