روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مان و به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك
هاوكات له‌دواى كۆتایى هێنان به دانیشتنى ژماره 5 ى نائاسایی رۆژى 8/3/2011ى په‌رله‌مانى كوردستان دا، له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنێك له‌په‌رله‌مانى كوردستان رووى دا، كه له‌ئاكامدا ده‌رگاكان داخران، ئه‌م كاره‌ش بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تى ئه‌ندامان و پاراستنى ره‌وشی ئارامى و ئه‌منى په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانى كوردستان بوو، بۆ رێگه گرتن له‌دروستبوونى هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو، به‌تایبه‌تى كه له‌رۆژى 6/3/2011 دا رووداوێكى نه‌خوازراو له‌نێوان دوو په‌رله‌مانتار رووى دا و به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مانتارێك برینداربوو، بووه مایه‌ى نیگه‌رانى ئێمه و ئیدانه‌كردنى ئه‌و رووداوه، كه دووباره ئیدانه‌ى ئه‌و روداوه ده‌كه‌ینه‌وه.
كاره‌كانى كه هاتنه پێش و ئه‌نجامدران بۆ هیچ مه‌رام و مه‌به‌ستێكى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر هیچ په‌رله‌مانتار و لایه‌نێك نه‌بووه، وه‌ك دواتریش دواى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد له‌م رووداوه ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه نه په‌رله‌مانتاران و نه سه‌رۆكى په‌رله‌مان مه‌رامێكى تایبه‌ت و نه‌رێنیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌ر لایه‌نه و له‌لاى خۆیه‌وه به‌مه‌به‌ستى كاركردنی باشتر بووه.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
