به‌ریتانیا له‌بوارى ژنان و ئافره‌تان هاوكارى وه‌زاره‌تى كار ده‌كات و ستایشى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كات له‌م بواره‌دا
له‌دیدارێكدا وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه گرنگى دان به‌ژنان و ئافره‌تان له‌هه‌رێمى كوردستان و پاراستن و به‌هێزكردنى پێگه‌ى ژن له‌كایه جۆراو جۆره‌كانى حوكمرِانیدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانیه‌وه بایه‌خى به‌رچاوى پێدراوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه جێگرى كونسوڵى به‌ریتانیا ستایشى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد له‌بوارى ژناندا و برِیاریشیدا له‌بوارى ئافره‌تاندا هاوكارى وه‌زاره‌تى كار بكات و پرۆژه‌و به‌رنامه‌ى گرنگ و پێویست بۆ باشكردنى رِهوشى ژنان له‌هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شى به‌ره‌وشى شه‌ڵته‌ره‌كانى ژنان كرد له‌كوردستان و بۆ ئه‌مه‌ش هاوكارى خۆی و ولاَتهكهی بۆ پێشخستنى شه‌ڵته‌ره‌كان و ره‌وشى ژنان و ئافره‌تان دوپاتكرده‌وه. له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه‌دا (ئاسۆس نه‌جیب) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كهوهزارهتى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى هه‌م لهرِێگهى شه‌ڵته‌ره‌كان و لهرێگاى پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانى تایبه‌ت به‌ژنان و مندالاَن كار بۆ نه‌مانى توندوتیژى و پاراستنى مافه‌كانى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا شه‌ڵته‌ره‌كانى ژنان شوێنێكن بۆ ئه‌و ژنانه‌ى رووبه‌رووى هه‌ره‌شه‌و توندوتیژى بونه‌ته‌وه و گیانیان ده‌پارێزرێت. هه‌روه‌ك لهرِێگاى شاره‌زان و توێژه‌رانى كۆمهلاَیهتیشهوه خولى هۆشیارى و كۆمهلاَیهتیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
