مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى زانكۆى لیسته‌رى به‌ریتانى كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له شاندێكى زانكۆى لیسته‌رى به‌ریتانى كه پێكهاتبوون له پرۆفسیۆر ( دۆگلاس تالاك ) راگرى كۆلیژى ئاداب و یاسا و زانسته مرۆییه‌كانى زانكۆكه و چه‌ندین مامۆستا .
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا، شاندى میوان به وردى باسیان له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان كرد و ئه‌وه‌یان خسته روو كه زانكۆى لیسته‌رى به‌ریتانیا برِیارى داوه بۆ پێشخستنى خوێندنى بالا له هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى خوێندنى بالاى هه‌رێمى كوردستان هاوكارى بكات. وه‌كو به‌شێك له به‌رنامه‌ى دروست كردنى په‌یوه‌ندى له نێوان هه‌ردوولا، زانكۆى لیسته‌ر به نیازه به فه‌رمى داوه‌تنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ى.ق.ك بكات تا وه‌كو له نزیكترین ده‌رفه‌ت سه‌ردانى به‌ریتانیا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى قوتابیانى به‌ریتانیا هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، شاندى میوان به بایه‌خه‌وه بارى سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستانیان هه‌ڵسه‌نگاند و رایانگه‌یاند كه ئێمه له‌م سه‌ردانه و سه‌ردانێكى پێشتریش بۆ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رسامین به‌و ئاشتى و سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنه هه‌موو لایه‌نه‌ى كه له كوردستاندا هاتووه‌ته ئارا .
له‌لاى خۆیه‌وه به‌رێز مه‌سرور بارزانى وێرِاى به گه‌رمى به‌خێرهێنانى شاندى میوان، سوپاسگوزارى گه‌رمى پێشكه‌ش كردن بۆ گرنگى دانى زانكۆى لیسته‌رى به‌ریتانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و له‌مرِوه‌شه‌وه رایگه‌یاند (( ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پێشخستنى خوێندن و ئاستى خوێندنى بالا به پێكهێنه‌رێكى سه‌ره‌كى ستراتیژى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بینین، بۆیه به سوپاس و پێزانینه‌وه ده‌روانینه رۆڵى هه‌ر ولات و زانكۆ و دامه‌زراوه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كه بیه‌وێت هاوكارى هه‌رێمى كوردستان بێت.))
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا شاندى میوان رایانگه‌یاند كه جگه له په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى، شارى لیسته‌ر ده‌خوازىَ په‌یوه‌دى فه‌رهه‌نگى له‌گه‌ڵ كوردستان په‌ره پىَ بدات.
شایانى باسه له‌م دیداره‌دا سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندام سكرتاریه‌تێكى ى.ق.ك ئاماده‌ى دیداره‌كه بوون.
