ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوا له په‌رله‌مان ده‌كات بودجه‌ی تایبه‌تی شاره‌كه زیاد بكات
به مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌شی شاره‌كه له بودجه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوایه‌كی تایبه‌ت به‌و پرسه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به فه‌رمی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، به‌شی شاره‌كه له بودجه‌ی تایبه‌تی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان كه رێژه‌كه‌ی بۆ ئه‌مساڵ ده‌گاته 106 ملیار دیناری عێراقی زیاد بكات، له هه‌مانكاتدا ره‌خنه‌ش له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گرێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی كه‌ركوك كه نزیكه‌ی 33 ملیار دیناری كه‌مكردۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێبوار تاڵه‌بانی رایگه‌یاند دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به دانانی نه‌خشه‌و پلانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه گرێدا، روونی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له سه‌ر به‌شی كه‌ركوك له بودجه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان كرا، به‌شێوه‌یه‌ك كه رێژه‌ی كه‌ركوك زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن زیاتر خزمه‌تی پارێزگاكه‌یان بكه‌ن، باسی له‌وه‌شكرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به شاره‌كه هێنایه به‌ر باس و خواس له‌وانه‌ش، گفتوگۆكردن له سه‌ر به‌شی كه‌ركوك له بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2011، به‌شێوه‌یه‌ك بودجه‌كه به رێژه‌ی 33 ملیار دینار كه‌مبۆته‌وه واتا 106 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵی كه‌ركوك ته‌رخانكراوه.
باسی له‌وه‌شكرد به‌هۆی نه‌خشه‌یه‌كی دانهمزراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی جۆره شپرزه‌ییه‌ك له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركوك دروست بووه، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی بودجه‌ی ئه‌و شاره له 139 ملیار دینار بۆ 106 ملیار كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پرۆژه‌كان وه‌كو پێویست و به گوێره‌ی خواستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و دانیشتووانی ئه‌و شاره به ئه‌نجام نه‌گات.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئهننجوومهنی پارێزگای بهسرِه ره‌خنه له یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2011، ده‌گرێت و به یاسایه‌كی بێئومێدكار ناوی ده‌بات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بهسرِه رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بهسرِه ره‌خنه‌ی هه‌یه له بودجه‌ی ئه‌مساڵ و ئه‌و شێوه یاسایه‌ی بودجه‌كه‌شی له سه‌ر دارژراوه به یاسایه‌كی نه‌گونجاو وه‌سف ده‌كات به‌تایبه‌ت كه ده‌بێته هۆی كۆسپ و ته‌گه‌ره دروست كردن له به‌رده‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ئه‌و شاره دانراوه له بودجه‌ی تایبه‌تی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بودجه‌یه‌كی كه‌متره له بودجه‌ی سلاَنی رابردوو كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بهسرِه نه‌توانێ خواستی هاولاَتیانی شاره‌كه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌كو پێویست دابن بكات.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
